سەردێر

نووسەرێكی ئەفریقایی براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵە

خەڵك

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-10-2021 ئەكادیمیای نۆبڵ براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ دیاریكرد كە نووسەرێكی ئەفریقاییە.
ئەكادیمیای نۆبڵ نووسەر و ڕۆماننووسی ئەفریقایی عەبدولڕەزاق گورنەی وەك براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021 دەستنیشان كرد.

عەبدولڕەزاق خەڵكی وڵاتی تەنزانیایە لە ئەفریقا و ساڵی 1948 لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا لەدایكبووە و خاوەنی چەندین ڕۆمان و نووسینە.

ئەمساڵیش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی نۆبڵ بەڕێوەناچێت و تەنها خەڵاتەكە بەنووسەرەكە دەدرێت.