سەردێر

كازمی دەبێتەوە بە سەرۆك وەزیران؟

وەزیرێكی پێشوو وەڵام دەداتەوە

خەڵك-
وائیل عەبدوللـەتیف، دادوەر و وەزیری پێشوو پێیوایە، ناكرێت پێشبینی ئەنجامی قۆناغی سیاسی داهاتوو بكرێت و بە بۆچوونی ئەویش، جارێ‌ زووە قسە لەسەر بوونەوەی مستەفا كازمی بە سەرۆك وەزیران بكرێت.

عەبدوللـەتیف، لە لێدوانێكی ڕۆژمامەوانیدا ڕایگەیاند”جارێ‌ زوە قسە لەسەر بوونەوەی كازمی بە سەرۆك وەزیران بكرێت، چونكە ئەنجامەكان نازانرێن و ئەو ئامارانەی دەركەوتوون وردنیین، بۆچوونێك هەیە لەبارەی گۆڕینی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە، نەك بە تەنیا كازمی، تائێستاش كاروبارەكان ناڕۆشنن، بۆیە دەكرێت ئەو هاوارانە بەرزببنەوە كە بوونەوەی كازمی بە سەرۆك وەزیران ڕەتدەكەنەوە”.

بە وتەی وائیل عەبدولـلەتیف”شەقامى عيراقى دەستوەردان ناكات و فراكسیۆنە سیاسییەكان هەڵبژاردن دەكەن، وەك ئەوەی لە گۆرینی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕوویدا و ئەو كەسێتیانە ڕەتكرانەوە كە لەدوای ئەوەوە كاندیدكران و دواجار مستەفا كازمییان پەسەندكرد”.

لە كۆتایی قسەكانیدا وائیل عەبدولـلەتیف دەڵێت”كاروبارەكان لەئێستادا ناكرێت لە چوارچێوەیەكدا كۆبكرێنەوە، بۆیە دەبێت چاوەڕوانبین”.