سەردێر

حكومەتی هەرێم پشووی ڕۆژانی هەڵبژاردنی یەكلاكردەوە

خەڵك

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، تەنها ڕۆژی یەكشەممە 10ی 10ی 2021 ، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی پشووی فەرمی دەبێت .

ئەمە لەكاتێكدایە ، ئێوارەی ئەمڕۆ حكومەتی عیراق بەهەمان مەبەست دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.