سەردێر

شێخی ئەزهەر سەردانی عیراق دەكات

خەڵك-
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەزهەری شەریف ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر سەردانی عیراق دەكات.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن سەرچاوەیەكی نزیك لە شێخی ئەزهەرەوە لەسەر تۆڕى كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكرایەوە”شێخی ئەزهەر بەمزوانە سەردانی عیراق دەكات و دەچێتە نەجەف”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ئەحمەد تەیب لە مەزاری ئیمامی عەلی درودی خوای لێبێت نوێژ دەكات و چاوی بە مەرجەعیەت دەكەوێت”.

لە مانگی ئاداری ڕابردوو، شاندێكی عیراقی بەسەرۆكایەتی سەعد كمبش سەرۆكی دیوانی وەقفی سونى لە عیراق سەردانی میسری كرد و چاوی بە شێخی ئەزهەر كەوت و بۆ سەردانی عیراق بانگێشتی كرد.

كمبش ڕایگەیاندبوو، سەردانی شێخی ئەزهەر بۆ عیراق، پشتیوانییەكی گەورەیە بۆ عیراق و یەكێتی گەلی عیراق بە هەموو تیرەوە و تایەفەكانی.