سەردێر

دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو كرایە پشووی فەرمی

خەڵك
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندبوون بە بەرواری هەڵبژاردن و ڕێگەدان بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ تەواوكردنی ڕێكارە لۆجیستییەكان، ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دەزگاكانی حكومەت .

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عیراق و ڕۆژی دواتر پشووی فەرمی دەبێت لە تەواوی دەزگاكانی حكومەت .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكەش بەمەبەستی پابەندبوونە بە بەرواری هەڵبژاردن و ڕێگەدان بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ تەواوكردنی ڕێكارە لۆجیستییەكان ، هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتەكان ، ئاسایش ، خزمەتگوزاری، تەندروستی، و دەسەڵاتدارانی دەنگدەر پشتیوانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر پشوو بۆ ئەو دوو ڕۆژە ڕانەگەیاندووە، بەهۆی هەڵبژاردنەكانەوە ڕەنگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی كار ئاسانی بۆ كۆمسیۆنی باڵا هەمان بڕیاری پشووی دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو بدات .