سەردێر

ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە

 

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.


بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چ 1205 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1574 كەسیش چاكبوونەتەوە و 13 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 8 هەزارو 130 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 438 كەس وسلێمانی 375 كەس و دهۆك 306 كەس و هەڵەبجە 6 كەس و لە گەرمیان 19 و ڕاپەڕین 61 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 13 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 6 حاڵەتییان لە هەولێر و 3 حاڵەتیان لە سلێمانی و 2 حاڵەت لە دهۆك و 1 حاڵەت لە هەڵەبجە تۆماركراون.