سەردێر

ئێران، زیاتر لە 230 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

 

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار و 600 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 625 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 233 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 5 ملیۆن و 674 هەزار و 83 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 169 هەزار و 999 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 122 هەزار و 12 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.