سەردێر

بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهان ئاشكرا دەكرێن و عیراقیش لاوازترینە

خەڵك-
ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای “هێنڵی و هاوبەشەكانی بۆ ڕاوێژكاریی جیهانی و هاووڵاتبوون و نیشتەجێبوون، بەهێزترین پاسپۆرەتەكان لە جیهاندا ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئاژانسی (یۆنهاب)ی كۆریای باشوور”ژاپۆن و سەنگافورە لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهاندان كە بە پاسپۆرتەكانیان هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی 193 دەوڵەت بكەن بە بێ‌ ڤیزە”.

هەروەها دەڵێت”كۆریای باشوور و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جیهاندان و هاووڵاتیانیان دەتوانن بەبێ‌ ڤیزە سەردانی 190 دەوڵەت بكەن، فنلەندا و ئیتاڵیا و لۆكسمبۆرگ و ئیسپانیا لە پلەی سێیەمدان و پاشان نەمسا و دانیمارك لە پلەی چوارەمدان، فەرەنسا و ئێرلەندا و هۆڵەندا و پورتوگال و سوید لە پلەی پێنجەمدان”.

ئاژانسەكەی كۆریای باشوور نوسیویەتی، كۆریای باكوور لە پلەی 109ی جیهاندایە و هاووڵاتیانی وڵاتەكە دەتوانن سەردانی 39 دەوڵەت بكەن بەبێ‌ ڤیزە، لەكاتێكدا عیراق و نیپاڵ و فەلەستین و سۆماڵ و یەمەن و وڵاتانی تر، ئاستێكی نزمتریان لە كۆریای باكوور تۆماركردووە لە پۆلێتنەكەدا، بە جۆرێك عیراقییەكان دەتوانن بەبێ‌ ڤیزە بچنە 33 وڵات.

دەستەواژەی هێڵی بۆ پاسپۆرتەكان بە پۆلێنێكی جیهانی دادەنرێت و 199 دەوڵەت لە جیهاندا لەخۆدەگرێت كە بە پاسپۆرت گونجاوترینن گەشتییان بۆ بكرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لەلایەن كۆمپانیاكەوە لە یەكێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی دەستەبەركراوە.