سەردێر

دیسانەوە ئێران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-
بۆ  جارێكى تر بەرپرسانی ئێران هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكەن و دەڵێن ڕازیی نابن نەیارانیان لەو ناچانەدابن كە نزیك سنورەكانی ئێرانن لە هەرێمی كوردستان.

لیوا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژكاری سەربازی ڕابەری باڵای ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی بوونی گروپە چەكدارە نەیارەكان لەو ناوچانەدا ڕەتدكاتەوە كە لەژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندان،  هۆشداریش دەدات لە “ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هێزانەی دژایەتی شۆڕی ئیسلامی دەكەن، ئیتر لە هەر جێگەیەكدابن لە نزیك سنورەكانیان”.

سەفەوی ڕایگەیاند”بە هەرێمی كوردستان دەڵێن، ئێمە بوونی هەموو هێز و گروپێكی چەكدار كە نەیاری شۆڕشی ئیسلامی بێت لەو ناوچانەدا ڕەتدەكەینەوە كە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمدان، ئەو گروپانە كێشە و گیروگرفت بۆ ئێمە دروست دەكەن، بەڵام مایەی هەڕەشەیەكی گەورە نیین لەسەر ئێران”.

پێشتر سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو كە ئێران دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی نەماوە بەرانبەر بە بوونی گروپە چەكدارەكان لە هەرێمی كوردستان، داواشی لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كردبوو، ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.