سەردێر

سەدر چوار كاندیدی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو دیاری كرد

خەڵك-
لەحاڵەتی بردنەوەی فراكسیۆنی سەدری و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی دەنگدەران لە هەڵبژاردن، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، چوار كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتوو دیاری دەكات، كە لەنێوانیاندا مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی ئێستای تێدایە.

كەسێكی نزیك لە ڕابەری ڕەوتی سەدر بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە، “زیاتر لە كاندیدێك چانسی ئەوەیان هەیە ببنە سەرۆك وەزیران، كە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە كاندید دەكرێن، لەوانەش جەعفەر سەدر، باڵیۆزی عیراق لە بەریتانیا و حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و نەسار ڕوبەیعی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر، لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەویرانی ئێستا كە لەلایەن سەدرەوە پشتیوانی لێدەكرێت”.

فراكسیۆنی سەدری بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەكات كە بڕیارە لە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و هەوڵ دەدات 100 كورسی بهێنێت لە هەموو پارێزگا و شارەكانی عیراق، تا ببێتە زۆرينە و لێوەی بتوانێت بگاتە كورسی سەرۆكایەتی حكومەت.