سەردێر

زانكۆیەكی هەرێم 5 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند

خەڵك-
بەهۆی بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراقەوە لە زانكۆی كۆیە پێنج ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت.

زانكۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقەوە لە سبەینێوە پێنج شەممە (7 /10 /2021) تاكو ڕۆژی دوو شەممە (11 /10 /2021) دەبێتە پشووی فەرمی.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ ڕۆژی پێنج شەممە دەبێتە پشوو بۆ خوێندکاران، مامۆستا و فەرمانبەران ناگرێتەوە و دەوامی کارگێری زانکۆمان بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنگە حكومییەكان لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی داهاتووی كردە پشووی فەرمی.