سەردێر

هۆكاریی ڕاوەستانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق، هۆكاریی ڕاوەستانی خزمەتگوزاریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاشكرا دەكات.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی (العراقیە) لە زاری ڕەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانەوە بڵاویكردەوە”بەهۆی كەلێنێك لە سیستمی ئینتەرنێتی جیهانی، زۆرێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاوەستان”.

بە وتەی مەشهەدانی”ڕاوەستانی خزمەتگوزارییەكانی فەیسبوك و ئينستاگرام و واتساپ، جیهانییە و هەر تەنیا لە عیراق نییە”.

تۆزێك لەمەوبەر بەشێوەیەكی لەناكاو، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئينستاگرام  وواتساپ و پاشان تویتەر لە عیراق ڕاوەستان.

چەندان وڵاتی ناوچەكە و جیهانیش، ئاماژەیان بە ڕاوەستانی خزمەتگوزارییی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرد، تائێستاش (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) فەیسبوك كە خاوەنی ئەو سێ‌ ئەپڵیكەیشنەی ترە، هۆیكاریی ڕاوەستانی لەناكاوی ئەپەكانی بڵاونەكردۆتەوە.