سەردێر

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم؛ گروپەكەی گۆڤەند دەستگیركران

خەڵك
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی گروپێك لە ژێر ناوی (CTS) بڵاوكردەوە، كە كاریان بریتی بووە لە دروستكردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار بۆ خەڵەتاندنی گەنجانی شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا دانپێدانانی گروپێك لە ژێر ناوی (CTS) بڵاوكردەوە، كە گروپەكە بە سەرپەرشتی كەسێك بە ناوی گۆڤەند بووە لە دروستكردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ خەڵەتاندنی گەنجانی شارەكانی هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەنراوێكەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباران ، دەستیش بەسەر چەند بەڵگەیەكدا گیراوە، كە سەلمێنەری ئەوەیە، كە ئەو گروپە كاریان لە دروستكردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیداربووە .