سەردێر

ئێران: چی تر دانبەخۆداناگرین

مەبەستی لە هەرێمی كوردستانە

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دانبەخۆداگرتنی ستراتیژی بەرانبەر بەو “گروپە تیرۆریستانە”ی لە هەرێمی كوردستان تەواوبووە، داواشی لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كرد، ڕێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە بگرنەبەر.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند”پەیڕەوی دانبەخۆداگرتنێكی تیراتیژمان كرد بەڕووی ئەو گروپە تیرۆریستانەی لە هەرێمی كوردستانن، بەڵام بە دۆستەكانمان ڕاگەیاند لە عیراق كە ئەم ڕەوشە ناكرێت هەروا بەردەوام بێت”.

بە وتەی خەتیب زادە”بەرگەی زیاتر ناگریین و ئەو گروپانەش دەبێت لە هەرێمی كوردستاندا نەمێنن و خۆیان چاك بكەن، پێویستە چەك لەو گروپانە دابماڵدرێت”.