سەردێر

زیاتر لە ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عیراق

خەڵك

كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر كە زیاتر لە یەك ملیۆن ژەمە، گەیشتە عیراق.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عیراق كە یەك ملیۆن و 155 ھەزار دۆزە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڤاكسینەكان بەسەر سەرجەم بنكە و فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عیراق و ھەرێمی كوردستان دابەشكراون.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا چوار ملیۆن و 807 ھەزار و 179 كەس لە عیراق، ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.