سەردێر

نێچیرڤان بارزانی: هەوڵی نەهێشتنی كەموكوڕییەكان دەدەین

خەڵك-
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بوونی هەزاران شەهید لە دهۆك نیشانەی بوونی پەیوەندی پتەوە لەگەڵ پارتی و دەشڵێت: “هەوڵی نەهێشتنی كەموكوڕییەكان دەدەین”.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە دهۆك ڕایگەیاند، داواكارییەكانی خەڵكی بادینان دەزانین و دەمانەوێت گوێمان لە هەموو داواكارییەكان بێت و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ نەهێشتنی كەموكوڕییەكان.

ڕاشیگەیاند، بوونی هەزاران شەهید لە دهۆك نیشانەی بوونی پەیوەندی پتەوی شارەكەیە لەگەڵ پارتی، بۆیە پارتی و دهۆك تەواوكەری یەكترین.

وتیشی، “داعش و دۆخی ئابووری ڕێگربوو لە پڕۆژەكانی حكومەت و چاویشمان لەوەیە هەموو كوردستان پێشبخەین و كاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت”.

دەشڵێت: “خەڵكی دهۆك و ئامێدی لەژێر گوشاردان، بۆیە داوا لە پەكەكە دەكەین بەرۆكی خەڵكی ناوچەكە بەربدەن”.