سەردێر

مامەڵەی كارتی نیشتمانی ڕاگیرا

خەڵك-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەك سەرجەم مامەڵەكانی كارتی نیشتمانی لە پارێزگاكان ڕادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرجەم مامەڵەكانی كارتی نیشتیمانی.

ئاشكراشیكرد، لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە تاكو 10ی تشرینی یەكەمی 2021 لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی ساڵانەی سێرڤەرەكان، بۆیە تكایە كەس سەردان نەكات تا ئەو كاتە.