سەردێر

سەرۆك كۆمار:  پێویستە رۆڵی ژن لە رووی سیاسی و هەڵبژاردنەوە بەهێز بكرێت

خەڵك
سەرۆك كۆماری عیراق دەڵێت، هەڵبژاردنی داهاتوو مێژوییە و پێویستە رۆڵی ژن لە رووی سیاسی و هەڵبژاردنەوە بەهێز بكرێت بەو پێیەی كۆڵەكەیەكی بنەڕەتییە لە گەشەپێدان و ئابووری وڵات.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ شەممە 2ی ئۆكتۆبەری 2021 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێك كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك ژنانی چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە تەواوی وڵات و دەربارەی هەڵبژاردنەكان و پێویستی هەڵبژاردنی بەرفراوانی خەڵك بە تایبەتی ژنان گفتوگۆكرا.

لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح، وتی، ئەو هەڵبژاردنەی كە بڕیارە دوای چەند رۆژێكی تر ئەنجام بدرێت رووداوێكی مێژووی و وێستگەیەكی گرنگە بۆ وڵات، بۆیە پێویستە ببێتە ئامرازێك رووەو گۆڕانكاری ریشەیی و ھێنانەدی چاكسازی بنەڕەتی و چەسپاندنی دادپەروەری و ھێنانەئاراوەی حكومڕانی باش و ژیانێكی خۆشگوزەرانی شكۆمەندانە بۆ ھەموو ھاووڵاتییانی عیراق.

ھەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند، بەهێزكردنی پێگەی ژنان لە هەڵبژاردنەكاندا خاڵێكی گرنگ و جەوهەرییە، ھاوكات ئاماژەیكرد بەوەی كە ژمارەی دەنگدەران لە ژنان نیوەی دەنگدەران پێك دەهێنێت لە كۆی گشت دەنگدەران، هەروەها كاندیدە ژنەكان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بریتیە لە ‎%‎30 پاڵێوراوەكان بەبێ كۆتا كە ئەمەش ئاماژەیەكی گرنگە لەسەر سوربوونی ژنان بۆ بەشداری كارایان لە ھەڵبژاردنەكان، جەختیشیكردەوە لە پێویستی فەراهەمكردنی دەرفەتی بەشدارییەكی ئازاد لە هەڵبژاردنەكان بەرەو بژاردەیەكی باشتر.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەئەوەشدا، سیستەمی هەڵبژاردنی ئێستا رێگە دەدات بە ژنان كە ئامادەیی باشتریان هەبێت لە دامەزراوەكانی یاسادانان لە رێگەی كۆتاوە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ چاوەڕوانی و پێشبینیەكانماندا نایەتەوە بۆ بەشداریەكی فراوانتر، ھەروەھا راشیگەیاند یاساكە پێشكەوتووە بە بەراورد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی دیكە، بۆیە هیوادارین كە لە خولەكانی هەڵبژاردنی داهاتوودا زیاتر بەرەو پێشتر ببرێت.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.