سەردێر

نامەی مامۆستایەكی ئایینی بۆ مەسرور بارزانی

خەڵك-
مامۆستایەكی ئایینی نامەیەكی كراوە ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە ماوەی 8 ساڵە منداڵانی ئۆتیزم و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان چاوەڕێی پێدانی مووچەن.

مامۆستا موسلم مەلا ساڵح فریزی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی كەسنەزان لە هەولێر لە نامەیەكی كراوەدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئاگاداری و وەبیرهێنانەوە لە ساڵی 2013وە هەندێك منداڵی ئۆتیزم و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لێژنەی پزیشكی و مامەڵەی تەواویان بۆ كرا بۆ بڕینەوەی مووچەی 150 هەزار دینار، بەڵام بەداخەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابیت ئەو مووچەیەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە!

ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەوە بووە ماوەیەكی دوور و درێژ بەڕاستی و مافێكی سروشتی خۆشیانە، كە بۆیان ببڕدرێتەوە! بۆیە داوا لە بەڕێزت دەكەم كە بڕیاربدەیت ئەوانەی ناویان نووسراوە و لێژنەی پزیشكیان پێكراوە و ڕێژەی كەمئەندامیەكەیان بەرزە مووچەی كەمئەندامیان بۆ ببڕدرێتەوە”.

ئەو مامۆستا ئایینیە دەشڵێت: “سوپاس بۆ بەدەمەوەهاتنت، خوای گەورە پاداشتی ئەو كەسە بداتەوە، كە ئەو داوایەم بەرز دەكاتەوە بۆ جەنابی سەرۆكی حكومەتمان”.