سەردێر

شەپۆلێكی دیكە كۆرۆنا عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری سەرهەڵدانی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتیان پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەكاتێكدا بەهەوڵی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتدا تا ئاستێكی سنووردار بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكان كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لەمكاتەدا سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن، بەو پێیەی تائێستاش كۆنتڕۆڵكردنی پەتاكە لەسەر ئاستی جیهان بەتەواوی ڕانەگەیەنراوە.

ئاشكراشی دەكات، لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی جۆرێكی دیكەی پەتا گۆڕاوەكانی كۆرۆنا بەدوور نازانن، بۆیە لەسێ مانگی داهاتوودا ژمارەیەكی زیاتری ڤاكسین دەگاتە عێراق و لەسەر بنەمای ڕێنماییەكان دەتوانن ژەمێكی دیكەی ڤاكسینیش “شەمی سێیەم” زیاد بكەن لەسەر ڕێنماییەكان و بۆ كەمكردنەوەی تووشبووانی كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە، لەپێناو گەڕانەوە و ئاساییكردنەوەی ژیان، داوا لەسەرجەم چین و توێژەكان دەكەین پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین.