سەردێر

پیسبوونی ھەوا مەترسیدارترە لەوەی پێشبینی دەکرێت

وەرگێڕان: لەنیا نامیق

“ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی” (WHO) ھۆشداری داوە، کە پیسبوونی ھەوا مەترسیدارترە لەوەی پێشتر بیرمان لێدەكردەوە. ڕێكخراوەكە ئێستا زۆرترین ڕێژەی ڕێگەپێدراوی پیسكەرەكانی ھەوای كەمكردۆتەوە، وەك (دووەم ئۆكسیدو نایترۆجین). “ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی” مەزەندەی ئەوە دەكات، ساڵانە (٧) ملیۆن کەس لە ڕێگەی پیسبوونی ھەوا دووچاری مەرگ و نەخۆشی دەبنەوە.

لە ھەمان كاتدا ئەو وڵاتانەی باری داراییان لاوازە، یان ناوەندە زۆرترین زیانیان بەر دەكەوێت، چونكە پشت بە سووتەمەنی دەبەستن بۆ گەشەسەندنی ئابووری. “ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی” ھۆكاری پیسبوونی ھەوا دەگەڕێنێتەوە بۆ (كێشانی جگەرە و خۆراكی ناتەندروست …. ھتد).

ڕێكخراوەكە لە مانگی (تشرینی دووەم)، ھانی (١٩٤) وڵاتی لە ئەندامەكانی داوە بۆ كەمكردنەوەی پیسی و كاركردنیان بۆ گۆڕانی كەشوھەوا. ڕێنمایی نوێی ڕێكخراوەكە پێشنیاری كردووە، زۆرترین بڕی بەركەوتنی گەردیلە ناسراوەكان بە (PPM 2.5s) و گەردێكی بچوكتر لە (2.5ml) نیوە بكات. ئەمانە لە ڕێگەی سووتاندنی سووتەمەنی مۆلیدە بەھێزەكان و ئامێری گەرمكردنەوە و ئامێری سووتێنەر بەرھەم دەھێنرێت.

“ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی” ڕاشیگەیاندووە، خستنەكاری گەردیلەی (2.5 PPM) دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی لە (80%)ی ھەموو ئەو مردن و نەخۆشییە ترسناكانەی لە ڕێگەی پیسبوونی ھەواوە بەڕێژەیەكی زۆر بەرز بۆتەوە، وەك لە (ڕێبەری نوێ) پێشنیاری بۆ كراوە. ھەروەھا ڕێكخراوەكە سنوورە پێشنیاركراوەكانی كەمكردۆتەوە بەڕێژەی لە (25%) بۆ چینێكی تری گەردیلە جوانەكان، كە بە (PM 10) ناسراوە. گەردیلە پیسكەرەكانی دیكە لەم (ڕێبەر)ەدا، پێشنیاری بۆ كراوە ( چینی ئۆزۆن و ئۆكسیدی نیترۆجین و ئۆكسیدی سولفور و دوانە ئۆكسیدی كاربۆن)ە.

پیسبوونی ھەوا یەكێكە لە ھۆكارەكانی زۆربوونی (نەخۆشییەكانی و دڵ و جەڵدەی مێشك). هەروەها پیسبوونی ھەوا كار دەكاتە سەر تەندروستی منداڵانیش، دەبێتە ھۆی كەمبوونەوەی (گەشەی سییەكان و نەخۆشی (ڕەبۆ) زیاتر دەكات. “ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی” ئەوەشی ڕاگەیاندووە، باشتركردنی بارودۆخی ھەوا دەتوانێت ھەوڵەكان بۆ دانان و گۆڕینی كەشوھەوا بەھێزبكات، لەگەڵ كەمكردنەوەی ڕێژەی پێشكەوتنی وڵاتان پیسبوونی ھەواش كەمدەبێتەوە. سەرچاوە: بی بی سی