سەردێر

ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە

خەڵك-
.وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1372 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1453 كەسیش چاكبوونەتەوە و 19 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 9 هەزارو 500 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 396 كەس وسلێمانی 605 كەس و دهۆك 289 كەس و هەڵەبجە 21 كەس و لە گەرمیان 45 كەس و ڕاپەڕین 16 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 19 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 8 حاڵەتییان لە هەولێر و 7 حاڵەتیان لە سلێمانی و 2 حاڵەت لە دهۆك و 2 حاڵەت لە گەرمیان تۆماركراون.