سەردێر

هەشت چەكداری داعش لە كەركوك كوژران

خەڵك-
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، كوژرانی 8 چەكداری ڕێكخراوی داعش لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپای عیراق، 8 تیرۆریست لە پارێزگای كەركوك كوژران، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەكانی سەر بە دەزگای هەواڵگری توانییان شوێنی جموجۆڵی ئەو تیرۆریستانە دەستنیشان بكەن و زانیاریی تەواو لەبارەیانەوە وەربگرن”.

هەر لە بەیاننامەكەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقدا هاتووە”هەواڵگری هەماهەنگی كردووە لەگەڵ هێزى ئاسمانی و ئەوانیش لای خۆیانەوە بەشێوەیەكی ورد بۆردومانی ئەو حەشارگەیەیان كرد كە تیرۆریستەكان خۆیان تێدا حەشاردابوو، بەهۆی هێرشەكەشەوە تێكڕای تیرۆریستەكان كوژران”.