سەردێر

هەپەگە؛لەدژی هێرشی چەكی كیمیایی بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە

خەڵك
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا چەكی كیمیایی و چەكی قورس، بۆردوومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی كرد، بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تاوانی دژی مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، ڕاگەیەندراویكی لەبارەی دوایین هێرشەكانی دەوڵەتی توركیای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ١١:٠٠ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیاوە، هەرێمی گۆشینێ لە خواكورك و گردی ڕۆستێ بۆرودومان كران.
هاوكات لە بەرامبەر هێرشی بەكارهێنانیچەكی كیمیایی لەلایەن سوپای توركیاوە بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە.

ڕاگەیەندراوەكە بەم جۆرەیە:
هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ
ئێوارەی ٢٨ ی ئەیلول هەتا بەرەبەیانی ٢٩ی ئەیلول، سوپای داگیركەری تورك بە چەكی كیمیایی و چەكی قورس، بۆردوومانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی كرد، سوپای تورك بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تاوانی دژی مرۆڤایەتیی ئەنجام دەدات.
لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی و ئیرادەی ئاپۆیدا ناتوانن پێشڕەویی بكەن
لە ٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ١١:٠٠ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركەوە، هەرێمی گۆشینێ لە خواكورك و گردی ڕۆستێ بۆرودومان كران.

٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ١١:٥٠ خولەك لە هەرێمی گارە، ناوچەی كافیە لەلایەن فڕۆكەی جەنگیی توركیاوە بۆردوومان كرا.

٢٨ی ئەیلول لەنێوان كاتژمێرەكانی ١١:٠٠ بۆ ١٢:٠٠ شەودا لە هەرێمی زاپ ناوچەی سیدا گردی شەهید سمكۆ بە فڕۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان كرا، بۆردوومانەكە بووە هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ناوچەكە و ئاگر و سوتانی دارستانەكان، بەردەوامە.

٢٨ی ئەیلول لە كاتژمێر ٢٣:٥٠ خولەك، هێلیكۆپتەری جەنگیی هەتا بەرەبەیانی ٢٩ی ئەیلول لە هەرێمی ئاڤاشین بەسەر ناوچەكانی گردە سوور، گردە سپی، گردی سلێمان، مەرڤانووس، تابورا عەرەبان و بانستانێ-دا سووڕانەوە و هەمان كات گردی شەهید ئینتیقام بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر، بۆردوومان كرا.”