سەردێر

هەفتەی داهاتوو ڕۆژێك پشووی فەرمییە

خەڵك-
بەپێی خشتەی پشوووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژێك بەبۆنەی سەربەخۆی كۆماری عێراقەوە دەبێت بە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 3-10-2021 لە تەواوی دامودەزگاكانی هەرێم بەبۆنەی “ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراق” دەبێتە پشووی فەرمی.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چالاكی وەرزش و ھونەر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 3ی تشرینی یەكەم دەبێتە پشووی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراقەوە.

3ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك یادی ڕزگاربوونی عێراق لەدەست حكومەتی بەریتانیا دەكرێتەوە و لە تەواوی عێراق و هەرێم ئەو ڕۆژە پشووی فەرمییە.