سەردێر

كۆرۆنا جارێكی دیكە مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دروست دەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٣٤٩ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٨٤٣٠ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 359 كەس و سلێمانی ٥٤٠ كەس و لە گەرمیان ٦٨ كەس و دهۆك 325 و هەڵەبجە ٣٦ كەس و ڕاپەڕین 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٢٤٦ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە پەتاكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.

No photo description available.