سەردێر

هەلی دامەزراندن لە هەولێر ڕاگەیەنرا

خەڵك-
ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەلی دامەزراندنی (4) فەرمانبەر لە توێژی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە گرێبەستی كاتی ڕادەگەیەنێت.

ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4 فەرمانبەر لە توێژی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە گرێبەستی كاتی بۆ هەردوو بواری (پارێزەری و كارگێڕی) دادەمەزرێنن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم دامەزراندنە بۆ ئەو كەسانەیە، كە پێشتر بە گرێبەست لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كاریان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوانەی ئارەزووی دامەزراندن دەكەن با وێنەی ئەسڵی بەڵگەنامە پێویستەكان و چەند وێنەیەكی كەسیی مامەڵە لەگەڵ خۆیان بێنن لە كاتی سەردانیكردنی ئۆفیسەكەمان، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای (كەركوك/ گەڕەكی ڕاستی/ ناو شەقامی بانكی زانكۆ) بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست كردن.