سەردێر

ئەزهەر یارییەكی ئەلیكترۆنی حەرام دەكات

خەڵك-
بەهۆی چەندان ڕووداوی ناخۆش كە بەهۆیەوە ڕویانداوە، ناوەندی جیهانی ئەزهەر بۆ فەتوا، هۆشداریی دەدات لەبارەی یاریی “كۆنكەر”ی ئەلیكترۆنی و پێیوایە خەسڵەتی قوماركردنی تێدایە.

بەپێی فەتوایەك كە لەلایەن ناوەندی ئەزهەرەوە دەركرا”یاریی كۆنكەری ئەلیكترۆنی، ڕێكاریی دروستی تێدا نییە و قوماركردنە، بەوپێیەی زیاتر لە كەسێك لە یەك كاتدا یاریی لەسەر دەستمایەی پارەیەكی خەیاڵی دەكەن (لەشێوەی خاڵەكان)، كەسەكان یاریی لەسەر ئەو خاڵانە دەكەن، ئیتر یان دەیبەنەوە یان دەیدۆڕێنن”.

هەر لە دەقی فەتواكەدا هاتووە”لەبەر ئەوەی قوماركردن یان گرەوە لەڕووی شەرعەوە حەرام كراوە، نابێت ئەوەی شەرع دایناوە سەرپێچی بكەین،، تا كەسی مسوڵمان پارێزگاریی لە ئایین و ماڵ و سامان و كات و سەلامەتی خۆی بكات”.