سەردێر

شاندێكی فیفا لە بەسرەیە

خەڵك-
شاندێكی فەرمی بە نوێنەرایەتی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ (فیفا) لە شاری بەسرەی باشووری عیراقە و گفتووگۆ لەبارەی زەمینەسازی بۆ سازدانی یارییەكانی “شێرەكانی ڕافیدەین” دەكات لە یاریگای نێودەوڵەتییەكانی عیراق، لەوانەش یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022.

شاندە نێودەوڵەتییەكە لەگەڵ عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عیراقی كۆبۆوە.

درجال لەبارەی سەردانی شاندەكە، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، شاندەكە تا پێنج شەممە دەمێنێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی یارییەكان دەكرێت لە یاریگەكانی عیراق كە هیچ بیانوویەك نەماوە تا ئەو یارییانە لە قەتەر بكرێن.

عیراق لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەر، لە حەوتی مانگی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لوبنان دەبێتەوە.