سەردێر

عیراق، هەرێمی كوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

سلێمانی زۆرترین ڕێژەی تووشبوون و مردنی هەیە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2401 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 3795 كەسیش چاكبوونەتەوە، 45 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 130 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2401 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی ودهۆك و هەولێر تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 687 و لە دهۆك 372 و لە هەولێر 342 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3795 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سلێمانی و موسەننا و بەسرە و دهۆك بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 45 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 19 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.