سەردێر

پیلانێكی عێراق و توركیا بۆ لێدانی پەكەكە ئاشكرادەبێت

خەڵك-
خەڵسوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ جومعە عیناد، وەزیری بەگری عیراق قسەی كردووە، تا ئۆپەراسیۆنێكی نوێ‌ لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستپێبكەن.


ئاكار لە كۆتایی كۆبوونەوەی حكومەتی توركیا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، وڵاتەكەی ڕێگە بە هیچ مەترسی و هەڕەشەیەك نادات لە باشووری توركیا و ڕێز لە سنوری وڵاتانی دراوسێ‌ و سەروەرییان دەگرێت، لە پێش هەمووشیانەوە عیراق و سوریا.

سەبارەت بە پرسیاری یەكێك لە ڕۆرژنامەوانانیش دەربارەی ئەگەری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێك لە عیراق، كە ئایا لەو بارەیەوە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ عیراقییەكان هەیە؟ ئاكار وتی، “ئەو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراق”.

بە وتەی وەزیری بەرگری توركیا، “بەردەوامن لە كاركردن لەگەڵ عیراقییەكان بۆ پتەوكردنی سنوورەكان و لەگەڵ شاندی عیراقیش لەم چەند هەفتەیەی دواییدا لەو بارەیەوە قسەیان كردووە، و بۆیان ڕوونكردوونەتەوە، كە چۆن لەڕێی سیستمی ئاسایشی ماددی بۆ سنورەكان لە ویلایەتی هتای لە باشووری وڵات، سنورەكانیان پتەوكردووە”.

خەڵسوسی ئاكار دەڵێت: “لایەنی عیراقی بەشوێن ڕێگەچارەیەكدا دەگەڕێت بۆ پتەوكردنی سنوورەكانی لەگەڵ سوریا و ئێمەش لەو بارەیەوە پێمان وتوون، كە دەتوانیین هاوكاریتان بكەین”.