سەردێر

چی تر “واتسئاپ” لەم مۆبایلانەدا كار ناكات

خەڵك-
بەپێی دوایین ڕاپۆرت، بەمزوانە (واتسئاپ) لە زۆرێك لە مۆبایلە زیرەكەكاندا كارناكات و بە تەواوەتی لەو ئامێرانەدا ڕادەوەستێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەو ئەپە بەناوبانگە، پاڵپشتی خۆی لە هەندێك لە مۆبایلەكانی ئایفۆن و ئەندرۆیدە كۆنەكان بۆ تاهەتا بكێشێتەوە، و دەوترێت لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، دەبێت بەكارهێنەران مۆبایلەكانیان ئەبدەیت بكەنەوە، یان مۆبایلی نوێ‌ بكڕن.

پێشبینی دەكرێت، راوەستانی ئەپی واتسئاپ، مۆبایلەكانی ئایفۆن 4 و هەندێك لە مۆبایلە كۆنەكانی ئەندرۆید بگرێتەوە و هەندێكی ترییان پێویستییان بە ئەبدەیتكردنەوە بێت بۆ مانەوەی ئەبڵیكەیشنەكە و بەكارهێنانی.

سەبارەت بە بەكارهێنەرانی “ئەندرۆید” پێویستییان بە ئەبدەیتی “ئەندرۆید 4.1” یان نوێتر دەبێت، بەمشێوەیە بڕێكی زۆر لە مۆبایلە بەناوبانەگەكان، چی دی ناتوانن “واتسئاپ بەكاربهێنن، بە سامسۆنگ گالاكسی “ئێس 3” و “هواوی ئەسێند میت”.

هەمان كاتدا، دەبێت مۆبایلەكانی “ئایفۆن 6 ئێس” و “ئایفۆن 6 ئێس پڵەس” و “ئایفۆن ئێس ئەی”، ئامێرەكان ئەبدەیت بكەنەوە، بەپێچەوانەوە چی دی ناتوانن “واتس ئاپ” بەكاربهێنن.