سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 233 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 233 ملیۆن و 155 هەزار و 762 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12.30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 233 ملیۆن و 155 هەزار و 762 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 771 هەزار و 122 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 209 ملیۆن و 883 هەزار و 422 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 942 هەزار و 335 كەس و 709 هەزار و 119 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.