سەردێر

(خەڵك)گرفتی كەمی بەشەوانەی مامۆستایان لەنێو شارەكان ئاشكرادەكات

خەڵك-

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زەحمەتە پەروەردە بتوانێت چارەسەری زۆری مامۆستایان بكات لەنێو شارەكاندا.
هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، جگە لە مامۆستایانی هەمیشەیی نزیكەی 20 هەزار مامۆستای وانەبێژی هەیە، بەڵام بە بەردەوامیش پێویستی بە مامۆستا هەیە، بەڵام بەهۆی گواستنەوەیان بۆ ناو شارەكان ڕێژەی مامۆستایان لەنێو شارەكان بەراورد بە دەرەوەی شارەكان زیاترە، ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی یاسای دوای 6 ساڵ لە مانەوەت لە دەرەوەی شار دەتوانی بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وتنەوەی وانەكان لەلایەن مامۆستای ناپسپۆڕ كێشەیەكی گەورەی دروست كردووە، بۆ نمونەی مامۆستایانی عەرەبی پێكدێن لە دەرچوانی پەروەردەی عەرەبی و ئادابی عەرەبی شەریعە، بۆیە پێویست بوو شەریعە تایبەت بكرێن بە ووتنەوی وانەی پەروەدەی ئیسلامی.
وتیشی”لە بابەتی ڕێكخستنی میلاكات، وەزارەتی پەروەردە بە درێژایی چەندین ساڵ بێ بەرنامە بووە و چەندین ساڵە بە بێ سەروبەری هێناویەتی”.
ئاشكراشیكرد، پێویست بوو سەرپەرشتیاری عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی جیاواز بێت ئەوانەی عەرەبیان خوێندووە عەرەبی بڵێنەوە ئەوانەشی شەریعەن ئایین بڵێنەوە، بەڵام ئەمە كێشەیەكە و تا ئێستا چارەسەر نەكراون، ئەمە بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكانیش بە هەمان شێوەیە.
سەبارەت بە گواستنەوی مامۆستایان بۆ دەرەوەی شار لە ئەگەری نەبوونی بەشە وانە لەنێو شارەكان، ناوبراو ڕایگەیاند، زەحمەتە حكومەت بتوانن ئەوە بكەن، مەگەر ئەوەی ئیمتیازاتێك بدەن بە مامۆستایان و بڵێن هەركەس بچێتە دەرەوەی شار ئەوەندە هاوكاری و دەرماڵەی بۆ زیاد دەكرێت، هەرچەندە زەحمەتە بشتوانن ئەوە بكەن.