سەردێر

ڤیدیۆ..لە پێشانگایەكدا ماكرۆن بەر هێلكە دەدرێت

خەڵك-

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە باشووری ڕۆژئاوای شاری لیۆن سەردانی پێشانگایەكی بازرگانی كرد و لەنێو پێشانگاكەشدا پیاوێك هێلكەی تێگرت.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە، ئەو هێلكەی وەشێنراوە بەر شانی ماكرۆن كەوتووە و نەشكاوە، پیاوەكەش بەخێرایی لە شوێنەكە دوورخراوەتەوە و ماكرۆنیش وتی” هەوڵدەدات دواتر خۆی قسەی لەگەڵدا بكات”.

ماكرۆن لە پێشانگای بازرگانی هۆتێل و خواردنی نێودەوڵەتی كاتەرین ڕایگەیاند، ئەگەر شتێكی هەیە پێم بڵێت، ڕێگەی بدەن بێت، دواتر دەچم دەیبینم.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماكرۆن لە ساڵی 2017 دا كاتێك كاندیدی سەرۆكایەتی بوو، لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ پێشانگایەكی كشتوكاڵی نیشتیمانی لە پاریس، هێلكەیەك بەر سەری كەوت و هێلكەكە شكا. لەمدواییانەشدا لەكاتێكدا ماكرۆن سەرقاڵی لایەنگرەكانی بوو لە شاری ڤالێنس، پیاوێك زلەیەكی لێدا.