سەردێر

نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 28-9-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 76 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.