سەردێر

ئێران ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار و 400 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 هەزار و 470 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 289 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ دوو شەممە، 5 ملیۆن و 547 هەزار و 990 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 4 ملیۆن و 966 هەزار و 98 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 119 هەزار و 649 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.