سەردێر

گەورەترین و درێژترین پرد لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

خەڵك-
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كردنەوەی پردی زێی گەورە بە ڕووی هاووڵاتیاندا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پردی زێی گەورە گەورەترین و درێژترین پردە لە هەرێمی كوردستان و بە كردنەوەی، ئاسانكاری لە هاتووچۆی هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، ڕایگەیاند”بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی پردی زێی گەورە بە فەرمی بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە، كە دەكەوێتە نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك و ھەردوو سایدی پردەكە دەكرێنەوە و ھاتوچۆ تێدا ئاسایی دەبێت، كە گەورەترین و درێژترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، چونكە درێژییەكەی دەگاتە 928 مەتر”.

بە وتەی بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم”پردی زێی گەورە، كاریگەری لەسەر كەرتی ھاتوچۆ دەبێت و ئاسانكارییەكی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەكات، چونكە دەكەوێتە رێگای سەرەكیی ھەولێر – دھۆك و رێگایەكی سەرەكیشە بۆ ھەموو ھەرێمی كوردستان، كە پێشتر تەنیا یەك ساید بە ڕووی ھاوڵاتیاندا كرابووەوە و كاركردن لە پڕۆژەكەشدا بەردەوام بوو”.