سەردێر

131 سەركردەی نەهزەی توونس لە حیزبەكەیان كشانەوە

ناڕەزایەتییەكان دژی راشید غەنووشی پەرە دەستێنن

خەڵك

گەورەترین شەپۆلی كشانەوە لە بزووتنەوەی نەهزەی توونسی روویدا لە دوای 2011و گرتنەدەستی دەسەڵات و كودێتاكەی ئەم دواییەی لەلایەن سەرۆكی توونسەوە لە دژیان كرا، ئەویش كشانەوەی بە كۆمەڵی 131 سەركردەی ئەم حیزبە ئیسلامییەیە.

عەبدول لەتیف مەكی یەكێك لە سەركردە كشاوەكانی بزووتنەوەی نەهزە ئاشكرایكرد 18 سەركردەی دیكە كشانەوە لە حیزبەكە، بەم پێیەش ژمارەی ئەو سەركردانەی لە نەهزە كشانەوە گەیشتە 131 سەركردە.

ناڕەزایەتی ئەم سەركردانە لەسەر نەبوونی چاكسازییە لەنێو حیزبدا و پێڕەوكردنی سیاسەتێكی هەڵە و نادرووست كە راشید غەنووشی سەرۆكی حیزب پێڕەویكردووە.

چاوەڕێدەكرێت ئەم شەپۆلی كشانەوەیە بەرفراوانتر ببێت لە هەفتەكانی ئایندەدا، یەكێك لە سەركردە ناڕازییەكان دەڵێت دەرگەی كشانەوە هێشتا كراوەیە.