سەردێر

لە ئەفغانستان ریشتاشین و مووزیك قەدەغەكرا

لە سێدارەدان و دەستبڕین بۆ ئەفغانستان گەڕایەوە

خەڵك
ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بڕیاری توندی بۆ سەرتاشخانەكان دەركرد.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیانەی ئەمارەتی ئیسلامیی بۆ سەرتاشخانەكان دەریكردووە لە هەرێمی هڵمەند لە باشووری وڵات، ریش تاشین و دەنگی مووزیك و گۆرانی لە نێو دووكانەكانیاندا رێگەپێدراو نییە.

مێدیا لۆكاڵییەكان بە پشت بەستن بە بڕیاری دەسەڵاتی لۆكاڵی ئەمارەتی ئیسلامی لە ئەو هەرێمەی باشووری ئەفغانستان بڕیارەكە دوای ئەوە دراوە كە ریش تاشین و دەنگی مووزیك لە نێو دووكانی سەرتاشخانەكاندا زیادیكردووە.

ئەم رێوشوێنانەی ئەمارەتی ئیسلامیی گەڕانەوەیە بۆ شێوازەكانی حكومی ساڵی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەی رێبەرەكانی گرووپە چەكدارەكان دەیدەن.

لە دوو رۆژی رابردووشدا لە شاری هەرات ژمارەیەك كەس بە بەرچاوی هاووڵاتیانەوە لە سێدارە دراون.

بەرپرسێكی ئەمارەتی ئیسلامی رایگەیاندووە بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەكانەوە لەسێدارەدان و دەستبڕین دەگەڕێننەوە و كاری پێدەكەن.

دوای زیاتر لە مانگێك لە گەڕانەوەی گرووپە چەكدارەكان بۆ ئەفغانستان هیچ دەوڵەتێك بە فەڕمی دانی پێدا نەناون، دەڵێن چاوەڕێی كردەوەكانی ئەم گرووپە چەكدارانە دەكەین، یان چاودێری بەڵێنەكانیان دەكەین كە داویانە بۆ شێوازێكی نوێی حكومڕانی.