سەردێر

پلانی زنجیرەیەك كردەوەی تێرۆریستی گرووپێكی سەر بەحەماس شكستی پێهێندرا

خەڵك

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە كەناڵی سێزدەی ئەم وڵاتەوە گواستییەوە، پلانی زنجیرەیەك كردەی ڕفاندن و كوشتنیان لەسەرانسەری وڵات شكستپێهێناوە.

كاربەدەستێكی ئیسرائیل دەڵێت: لەگەڵ ئەم پلانەشدا توانای گرووپەكە بۆ كردەوەی خۆكوژی نییە.

هاوكات كەناڵی دوازدەی ئیسرائیل بڵاویكردەوە گرووپێك پلانیان داناوە بۆ هێرشی گەورە هاوشێوەی هێرشەكانی كاتی راپەڕینی دووهەمی ساڵی 2000.

سەرچاوەكە، دەڵێت پلانەكە ئاشكراكراوە كاتێك زانراوە گرووپێك خۆیان بۆ هێرش ئامادە دەكەن، هێڵی پێوەندی لە نێوان شانەكە و بزووتنەوەی حەماسدا هەبووە كە فەرمانڕەوایەتی غەزە دەكات.

بە درێژایی شەوی یەك شەممە هێزە ئاسایشییەكان لە ئۆپەراسیۆندا بوون، توانیویانە گرووپە و شانەچەكدارەكان دەستگیربكەن كە چەك و كەرەستەی سەربازییان پێ بووە و بەرەوڕووی پۆلیسیش بوونەوە.