سەردێر

كازمی بۆ هاووڵاتیان: دەنگی ئێوە داهاتووی عیراقە

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوا لە هاووڵاتییان دەكات پەلە بكەن لە دەستخستنی كارتی دەنگدان تا بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكەن.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئاڕاستەی گەلی عیراقی كردووە، نووسیوویەتی: “داواتان لێ دەكەم پەلە بكەن لە دەستخستنی كارتی دەنگدان لەپێناو داهاتووی خۆتان و ڕۆڵەكانتان”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕاشیگەیاندووە:”دەنگی ئێوە سپاردەیە و بە فیڕۆی مەدەن، ئەوانەی هەوڵی چاكسازیی و گۆڕانكاریی دەدەن بەرەو باشتر، دەبێت بەشدارییەكی فراوان لە هەڵبژاردندا بكەن”.

مستەفا كازمی لە كۆتایی پەیامەكەیدا نووسیوویەتی: “دەنگی ئێوە داهاتووی عیراقە”.