سەردێر

بەرگی چوارەمی كتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بڵاوكرایەوە

خەڵك
بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كەوتە بەر دەستی خوێنەران ، كە بەشی یەكەمی ئەو كتێبە لە 616 لاپەڕە و بەشی دووەمی لە 488 لاپەڕە پێكهاتووە.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویكردەوە ، كە بەرگی چوارەمی زنجیرە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) لە نووسینی مەسعود بارزانی بە ناونیشانی (شۆڕشی گوڵان) كەوتە بەر دەستی خوێنەران.

بەرگی چوارەمی كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد – شۆڕشی گوڵان) لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەمی ئەو كتێبە لە 616 لاپەڕە و بەشی دووەمی لە 488 لاپەڕە پێكهاتووە، كتێبەكە كۆمەڵێك وێنە و دیكۆمێنتیشی تێدایە.

ئەمە لە كاتێكدایە ، چاپی یەكەمی بەرگی چوارەمی كتێبەكەی مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر لە مانگی ئابی 2021 لەچاپدراوە.

‎May be an image of ‎book‎‎