سەردێر

فەرمانگەیەكی دیكەی كارتی نیشتمانی لەسنووری سلێمانی كرایەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە ئەمڕۆ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە شارەدێی سروچك لە سنووری سەیدسادق كراوەتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بكەن.

‎مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٦ – ٩ – ٢٠٢١ ، لە مەڕاسیمێكــدا بە ئامادەبــوونی عەمیدی مافپەروەر محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی فەرمــانگەی كارتـــی نیشتیمانی سروچك لە شارەدێی سروچك كرایەوە.

ڕاشیگەیاند، لــە ئێستادا ئــەو ھاووڵاتیانەی تۆمــارەكانیـــان ســـەر بە فەرمانگـــەی كارتـــی نیشتیمانی سروچكــە (بەرزنجە) ئەتوانن سەردان بكەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی.

جەختیشی کردەوە، دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان بەردەوامن لە کردنەوەی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە سنووری سلێمانی.