سەردێر

سلێمانی قۆناغی مەترسیداری كۆرۆنای لە عێراقدا تۆماركرد

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3658 كەسیش چاكبوونەتەوە و 38 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 306 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2139 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان سلێمانی و هەولێر و بەغدا بوون، كە لە سلێمانی 762 و هەولێر 388 و دهۆك 115 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3658 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 38 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەرێمی كوردستان 14 كەس بوون و بەتەنها لە سلێمانی 11 كەس گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.