سەردێر

ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاكانی جیهان خرایەڕوو

خەڵك

بەپێی نوێترین ڕیزبەندی بۆ توانای سوپاكانی جیهان بۆ ساڵی 2021، ئەمریكا خاوەنی بەهێزترین سوپایە و هەریەك لە توركیا و میسر، ئێران و سعودیەش لە ناو بیست وڵاتی بەهێزی جیهاندان لە ڕووی سەربازییەوە.
ماڵپەڕی گڵۆباڵ فایەر پاوەر، كە تایبەتمەندە بە بواری سەربازی، توانای سوپاكانی جیهانی لە ڕووی چەند پێوەرێكی وەك هێزی مرۆیی و ژمارەی سەرباز، چەك و كەرەستەی سەربازی، تەكنەلۆژیا، هێزی ئاسمانی، ڕووبەری جوگرافی و توانای دارایی و بودجەوە پۆلێن كردووە و ڕیزبەندییەكی بۆ 140 وڵات خستوەتەڕوو.

بەپێی ڕیزبەندییەكە ئەمریكا پێشەنگە و لە پلەی دووەمیشدا ڕوسیایە و دوای ئەویش چینە.

هیندستان، ژاپۆن، كۆریای باشور، فەڕەنسا، بەریتانیا، بەرازیل و پاكستانیش لە پلەكانی پێنجەم تا دەیەمدان.

هەرەها، وڵاتی توركیا خاوەنی یانزەهەمین سوپای بەهێزی جیهانە و میسڕیش لە پلەی سیانزەهەمدایە و ئێرانیش پلەی چواردەهەم و سعودیە لە پلەی 17 و ئیسرائیلیش لە پلەی بیستەمدایە و هەرچی عیراقیشە پلەی 57ی ڕیزبەندەكەی گرتووە.