سەردێر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییەوە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا كۆمەڵێك پرسیار بە شێوەی ڕاپرسی ئاڕاستەی خوێندنگەكان دەكرێت، كە پێویستە “بە خێرایی وەڵام بدەنەوە.”
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بە شێوەی ڕاپرسی كۆمەڵێك پرسیار ئاڕاستەی خوێندنگەكان دەكرێت كە پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، پێویستە هەموو ناوەندەكانی خوێندن ئەو ڕاپرسییە وەڵام بدەنەوە، جەختیشیكردووەتەوە، “تا وەڵامی پرسیارەكە نەدرێتەوە ناتوانیت سیستمی (e-parwarda) بەكاربهێنێت.”

جێی ئاماژەیە سیستمی (e-parwarda) تایبەتە بە خوێندنی ئۆنڵاین و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمەوە پەیڕەو دەكرێت، تیایدا خوێندكاران دەتوانن تەواوی وانەكانی خوێندنگە بەشێوەی ئۆنڵاین بخوێنن، كە لە سەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا سیستمەكە كاری پێدەكرێت.