سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ دووەم ڕاگەیەنراوی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڕێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی وۆركشۆپێكی لە هەولێر بۆ ژمارەیەك كەسایەتی بەشێك لە پارێزگاكانی عیراق ئەنجامداوە بە مەبەستی كاركردن لە سەر چەمكەكانی پێكەوەژیان،بەڵام هەندێك لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاكییە، ئەم وۆركشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دووەم ڕاگەیەنراودا دەربارەی وۆركشۆپێكەی ڕۆژی هەینی لە هەولێر ڕایگەیاندووە ، هەندێك لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاكییە ، ئەم وۆركشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێك مەبەستی سیاسی بە كاریان هێناوە كە دوور بووە لە مەرجەكانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆركشۆپانە و لە میانەی چالاكییەكەدا.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی وۆركشۆپێكی لە هەولێر بۆ ژمارەیەك كەسایەتی بەشێك لە پارێزگاكانی عیراق ئەنجامداوە بە مەبەستی كاركردن لە سەر چەمكەكانی پێكەوەژیان وچەسپاندنی بنەماكانی فیدرالیزم لە عیراق لە بەر ڕۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عیراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێك لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاكییە، ئەم وۆركشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێك مەبەستی سیاسی بە كاریان هێناوە كە دوور بووە لە مەرجەكانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆركشۆپانە و لە میانەی چالاكییەكەدا، چەند ووتار وبەیاننامەیەك بڵاوكراونەوە كە بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناگونجیت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی كوردستان ناكا.
وەزارەتی ناوخۆ، رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو كەسانەی، كە ئەم كۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها كەسە كەمتەرخەمەكان بە سزا دەگەیەنێت لە هەر لایەكەوە بن.
هەرێمی كوردستانی عیراق، وەك كیانێكی دەستووری لە چوارچێوەی عیراقی فیدرالی، وەك هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عیراق و بە هیچ شێوەیەك، رێگا نادات كەسانێك كەشی ئازادی ودیموكراسی كە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیكەی سیاسی بەكار بهێنن و ئەو كەسانەی كە بەم كارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی كوردستان نابێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
25ی ئەیلوولی 2021