سەردێر

سەرۆكایەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

خەڵك
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی (السلام والاسترداد) و بابەتەكانی نەبووە و ئەوەی لە كۆبوونەوەكە دەرچووە، بە هیچ شێویەك بۆچوون و سیاسەت و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان نییە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەیەك كە ڕۆژی هەینی 2021/9/24 بەناوی (السلام والاسترداد) لەهەولێر ئەنجامدراوە و كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری كۆبوونەوەكە و ناوەڕۆكی بابەتەكانی نەبووە و ئەوەی لە كۆبوونەوەكە دەرچووە، بە‌ هیچ شێویەك بۆچوون و سیاسەت و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە داوا لە هەموو لایەن و هێزە عیراقییەكان دەكەین بابەتەكە ئارامتر وەرگرن و هەموومان چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە بین كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

دەقی راگەیێندراوەكە:
دەربارەی كۆبوونەوەیەك كە دوێنێ هەینی 2021/9/24 بە ناوی (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری كۆبوونەوەكە و ناوەڕۆكی بابەتەكانی نەبووە و ئەوەی لە كۆبوونەوەكە دەرچووە، بە‌ هیچ شێویەك بۆچوون و سیاسەت و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان نییە.

دووپاتی دەكەینەوە كە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەك پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەوەوە هەبێت، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵییە و هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە بە تەواوی پابەندی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە.

داوا لە هەموو لایەن و هێزە عیراقییەكان دەكەین بابەتەكە ئارامتر وەرگرن و هەموومان چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوە بین كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت.

دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

2021/9/25