سەردێر

بەرهەم ساڵح ؛ كۆبونەوەكەی هەولێر نوێنەرایەتی شارەكانی عێراق ناكات

خەڵك
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆبونەوەكەی هەولێر نوێنەرایەتی شارەكانی عێراق ناكات و ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەكاتەوە، دەشڵێت،”ئەو كۆبونەوەیە هەوڵێكە بۆ تێكدانی بارودۆخی گشتی‌ و بەئامانجگرتنی ئاشتی كۆمەڵایەتی”.

بەرهەم ساڵح ، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل ڕەتدەكاتەوە وڕایگەیاندووە، كە جەخت لەسەر هەڵوێستی جێگری عێراق دەكەنەوە بۆ پاڵپشتیكردن لە دۆزی فەلەستین ‌و بەجێهێنانی تەواوی مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین .

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كۆبونەوەی بەمدواییە لەهەولێر سازدراوە بۆ بانگەشەكردن بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، نوێنەرایەتی خەڵك‌ و دانیشتوانی شارە عێراقییەكان ناكات‌ و تەنیا گوزارشت لەو كەسانە دەكات كە بەشدارییان تێدا كردووە.

هاوكات جەختی لەسەر هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی عێراق كردووە، لە پرسی رەتكردنەوەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داواشدەكات رێز لە ئیرادەی عێراقییەكان ‌و بڕیارە نیشتمانییە سەربەخۆكانیان بگیرێت .

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو كۆبونەوەیە هەوڵێكە بۆ تێكدانی بارودۆخی گشتی‌ و بەئامانجگرتنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و داواشدەكات ئەوانەی بەشداری بوون دووربكەونەوە لە بانگەشەكردن بۆ ئەو بۆچونانەی كە لەڕووی نیشتمانی‌ و یاساییەوە ڕەتكراوەن.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان